كوردى

دادگایی پارێزگاری كه‌ركوك و قایمقامی له‌كارلادراوی داقوقكێ ده‌یباته‌وه‌؟ 25ی ئه‌م مانگه‌ بڕیار ده‌درێت

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 8, 2018 at 1:01 pm

ئه‌میر خوداكه‌ره‌م، قایمقامی له‌كارلادراوی داقوق و راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت

محه‌مه‌د ئه‌ڵماس – كه‌ركوك

دادگاى فيدراڵی عيراق بڕیاریدا له‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ بڕیاری كۆتایی بدات له‌سه‌ر كه‌یسی دادگایی راكان سه‌عید، پارێزگاری به‌وه‌كاه‌لتی كه‌ركوك و ئه‌میر خوداكه‌ره‌م، قایمقامی له‌كارلادراوی داقوق، ئه‌وه‌ش دوای به‌ڕێوه‌چونی سێیه‌م دانیشتن له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌یه‌وه‌.

دانیشتنه‌كه‌ پێنجشه‌ممه‌ 6ی كانونی یه‌كه‌م له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش دوای سكاڵایه‌كی ئه‌میر خوداكه‌ره‌م دێت كه‌ تیایدا تانه‌ی له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق دابوو به ‌دورخستنه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ تانه‌دان له‌ بڕیاره‌كانی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ قبوڵكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌،

ئه‌ميرخوداكه‌ره‌م، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “له‌ دانیشتنی سێیه‌مدا، ئێمه‌ وه‌كو لایه‌نی سكاڵاكه‌ر، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق كه‌ سكاڵام له‌سه‌ر كردون ئاماده‌بون، من ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی خۆم پێشكه‌شكرد، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر داوای دواخستنی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی  به‌ڵگه‌كانیان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو”.

وتیشی “دادوه‌ر ره‌تیكرده‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ دوابخات و بڕیاریدا 25ی مانگ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ بدرێت”.

دادوه‌ر ره‌تیكرده‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ دوابخات و بڕیاریدا 25ی مانگ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ بدرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌به‌شی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار كه‌ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بون، وتی “ئێمه راپۆرتی خۆمان پێشكه‌شی دادوه‌ر كرد، نوێنه‌ری پارێزگاریش كه‌ ئاماده‌ی دانشیتنه‌كه‌ بون داوای دواخستنیان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه‌ به‌ڵگه‌كانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام دادوه‌ر داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ 25ی مانگ بڕیار ده‌درێت”.

قایمقامی له‌كارلادراوی داقوق، چه‌ند جارێك جه‌ختیكردۆته‌وه‌‌ له‌وه‌ی بڕیاره‌كانی پارێزگار دژی ئه‌و یاسایی نییه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ 21ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردو ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق متمانه‌ی له‌ ئه‌میر خوداكه‌ره‌م سه‌نده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی سنوره‌كه‌ و به‌شداری له‌ ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلولی 2017ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و رێگه‌دان به‌ كردنه‌وه‌ی باره‌گای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ داقوق.

دواتر راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ چواری مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، بڕیاریدا به‌ لابردنی قایمقامی داقوق، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به‌ یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا.

ئه‌میر خوداكه‌ره‌م به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی، ساڵی 2017 بڕیاریدا به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی داقوق، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ر‌كوك، هه‌رچه‌نده‌ نوێنه‌رانی توركمان و عه‌ره‌ب دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌یانكرد.

هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌ بڕیاری لیستی برایه‌تی له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌ركردایه‌تی كورد بڕیاریان له‌باره‌وه‌دابوو.

لیستی برایه‌تی كه‌ركوك، به‌ نامه‌یه‌ك كه‌ 16 ئه‌ندام واژۆیان كردوه‌، داوای ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری لادانی ئه‌میر خوداكه‌ره‌م ده‌كه‌ن له‌ پۆستی قایمقامی داقوق.

قەزای داقوق بەدووری 44كم دەكەوێتە باشوری ناوەندی كەركوك‌، دانیشتوانه‌كه‌ی له كورد، عه‌ره‌ب و توركمان پێكدێت.

ئه‌میر خوداكه‌ره‌م، قایمقامی له‌كارلادراوی داقوق و راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك