كوردى

لە کەلار ژنێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان گیان لەدەستدانی ئافرەتێکی بەهۆی سووتانەوە لە گەڕەکێکی کەلار ڕاگەیاند.

 

عەقید لەمیعە محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ ۸/۱۲/۲۰۱۸ ئافرەتێکی دانیشتووی شاری کەلار بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی سلێمانی گیانی لەدەست دا”.

 

گوتیشی “ئافرەتەکە دوێنێ ۷/۱۲/۲۰۱۸ سووتاوە و بەهۆی نەبوونی دەوامەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەواو نەبووە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك