كوردى

خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکانی فەرەنسا دژی سیاسەتەکانی حکومەت بەردەوامە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی کە بە هێلەک زەردەکان ناسراون، دژ بە سیاسەتەکانی حکومەت بەردەوامە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانێکی گەورە لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەرەنسا ئەنجامدەدرێت.


ئەم هەواڵە بەردەوام نوێدەکرێتەوە

11:00  پۆلیسی پاریس 278 خۆپیشاندەری دەستگیرکرد 

وەکو رێگرییەک لە دروستبوونی پشێوی، ئەمڕۆ تەنانەت پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانیش لە پاریس، پۆلیس 278 کەسی دەستگیرکرد.

 

09:09 هێڵ و وێستگەکانی مێترۆ داخراون

ژمارەیەکی زۆر وێستگە و هێڵەکانی مێترۆ ئەمڕۆ (شەممە، 8-12-2018) لە کاژێر 05:30ـی بەیانییەوە لە پاریس داخراون.


08:58 خۆپیشاندەران لەنزیک شوێنی کۆبوونەوەکان دەپشکنرێن 

هێزە ئەمنییەکان هەموو کەسێک دەپشکنن کە دەیانەوێت ئەمڕۆ رووبکەنە شەقامی شانزێلیزێ، کە خۆپیشاندانەکە تێیدا ئەنجامدەدرێت. ئەوان هەموو ئەو کەرەستانە لە خۆپیشاندەران دەگرن رەنگە بۆ کاری پشێوینانەوە بەکاربهێنرێن. 

 

 

بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی پشێوی، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەستیکردووە بە گرتنەبەری رێکاری ئەمنیی تووند و رایگەیاند: نزیکەی 89 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە شارە جیاجیاکانی فەرەنسا بڵاوەیان پێکراوە، کە هەشت هەزاریان بۆ دابینکردنی ئاسایشی پاریس تەرخانکراون.

ژمارەی هێزە ئەمنییە بڵاوەپێکراوەکان بۆ پاراستنی ئاسایش لە فەرەنسا هەڵکشانی گەورەیان بەخۆوە بینیوە، کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا 65 هەزار کەس بوون.


هاوکات کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ) رایگەیاندووە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا گوتارێک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان پێشکەشدەکات. مەبەست لە بێدەنگیی ماکرۆن، هێورکردنەوەی رەوشەکەیە، کە نەیویستووە نەوت بە ئاگرەکەدا بکات، هەروەها بۆ دەرفەتدانە بە هێزە ئەمنییەکان تاوەکو بەتەواوی کۆنترۆڵی رەوشەکە بکەن.

خۆپیشاندانەکانی هێلەک زەردەکان لە 18ـی مانگی رابردوو لەلایەن دانیشتووانی دەرەوەی شارەکانی فەرەنسا دەستپێکرد، ئەمەش لەدژی زیادکردنی باج لەسەر سووتەمنییەکان، هەروەها بەرزکردنی نرخی گاز و کارەبا.

سەرەتا خۆپیشاندانەکان لەلایەن شۆفێرانی دەرەوەی شارەکان، هەروەها گوندنشینەکان دەستیپێکرد، پاشان دانیشتووانی پاریس و گەورە شارەکانی دیکەی فەرەنسا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان پشتگیرییان کردن.

هەرچەندە خۆپیشاندەران رایانگەیاندووە خۆپیشاندانەکانیان هیچ پەیوەندیێکیان بە پارت و لایەنە سیاسییەکانەوە نییە، بەڵام حکومەتی فەرەنسا، پارتە کۆنسێرڤاتیڤە راستڕەوەکان بە دروستکردن و برەودان بە خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار دەکات.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك