كوردى

حكومه‌ت چوار رۆژه جوتیارێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌خه‌ڵكی گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی داوای هاوكاریی و پاڵپشتی ده‌كه‌ن

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 8, 2018 at 1:50 pm

عادل ستار، جوتیار له‌ قه‌زای داقوق، باوکی شەش منداڵ، چوار رۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و رێگه‌ به‌كه‌سوكاری نادرێت سه‌ردانی بكه‌ن

كه‌ركوك ناو

خه‌ڵكی گوندی یه‌نگیجه‌ی تاڵه‌بانی له‌ داقوق، داوای پاڵپشتیی و هاكاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “زه‌وییه‌كانیان له‌ژێر ده‌ست ده‌رنه‌هێنن”، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیان نیشانده‌ده‌ت له‌ ده‌ستگیركردنی جوتیارێكیان، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریكرد له‌ خۆپیشاندانێكدا دژی بڕیاره‌كانی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ر‌كوك به‌وه‌كاله‌ت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكیاندا كه‌ كۆپییه‌كیان بۆ (كه‌ركوك ناو) ناردوه‌ و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌م، ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان كردوه‌، دانیشتووانی گونده‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نن “شاڵاوێکی ھاتنی عەرەبی ھاوردە بەرۆکی ناوچە و گوندەکانمانی لە سنوری داقوق گرتووە و چاویان لە زەوییەکانمان بڕیوە، باجی قورسمانداوە و لە ژێر ھەڕەشەی گەورەدا بووینە تاوەکو نەھێڵین ئەو زەوییانەمان لە دەستبچێت کە موڵکی باوک و باپیرانمانە و تاپۆی رەشمان ھەیە”.

به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانه‌وه‌دادوه‌رێك ناچارده‌كرێت گوندێكی داقوق به‌جێبهێڵێت

بەڵام نیگه‌رانی خۆیان نیشانده‌ده‌ن له‌وه‌ی تاوەکو دێت ئەرکیان قورستر دەبێت و “ھیچ لایەن و حزب و کەسێکیش نییە پشتگیریمان بکات، لە سەنگەری دژ بە داگیرکاری زەوییەکانمان بەتەنیا جێھێڵدراوین”، هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌.

ئاماژه‌‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك دژی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ هاتنی خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كان به‌پێی بڕیاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وكاله‌ت و هه‌وڵی دادوه‌رێكی داقوق له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو بۆ دیاریكردنی سنوری زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان، تائێستا جوتیارێكیان ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و ئازاد نه‌كراوه‌.

ئه‌‌‌و جوتیاره‌، عادل ستار، باوکی شەش منداڵە و چوار رۆژە رێگا بە کەسوکاری نادرێت بیبینن، ناھێڵن بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.

“ئێمە وه‌کو دانیشتووانی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانی، ئەم داواکارییه‌تان ئاراسته‌ده‌كه‌ین، تاوەکو بە جدی بێنە سەر خەت و ھەوڵی ئازادکردنی عادل ستار بدەن و لە پشتمان بن بۆ پاراستنی گوندەکانمان”، هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌.

ئەم داواکارییه‌تان ئاراسته‌ده‌كه‌ین، تاوەکو بە جدی بێنە سەر خەت

پێشتر، هێمن شوكر، ئامۆزاى ئه‌و جوتیاره‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “بە بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوى داقوق ئامۆزاکەم سێ روژ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، بە تاوانى هاندانى جوتیارانی سنورەکە بۆ پەکخستنى هه‌وڵی ئه‌و دادوه‌ره‌ بۆ دیاریكردنی سنوری زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان”.

وتیشى “تاوانەکەی بەقسەى پارێزەرەکەمان رێگریکردنە لە جێبەجێکردنى ئیشوکارەکانى دادوەر”.

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردوه‌ له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ی له‌ 2004وه‌ له‌ نۆ گوندی داقوق راگواستراون، به‌ ئامانجی دوباره‌ نیشته‌جێبون له‌ ناوچه‌كه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیۆه‌كان.

عادل ستار، جوتیار له‌ قه‌زای داقوق، باوکی شەش منداڵ، چوار رۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و رێگه‌ به‌كه‌سوكاری نادرێت سه‌ردانی بكه‌ن

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك