كوردى

ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

لە شەقامێکی سەرەکیی ھەولێر ئاو کۆ بووەتەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامێکی سەرەکیی ھەولێر، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “بەھۆی ئەم بارانەی کە لەم چەند کاتژمێرەی ڕابردوودا باریوە، ئێستا لە ھەندێک شوێن لەسەر ڕێگای سەرەکیی ھەولێر – کەرکووک، لە قوشتەپەوە تا شێراوە کۆبوونەوەی ئاو پەیدا بووە،  ئەم کۆبوونەوەی ئاوە وای کردووە شەقامەکە بە تەواوی دیار نەبێت”.

داوا لە شۆفێرانیش دەکات: “لە کاتی گەیشتیان بەم شوێنانە، ھەوڵ بدەن لە ناوەندی رَێگاکە بڕۆن، ھەروەھا لەسەرخۆ بڕۆن، بۆ ئەوەی تووشی ھەڵدێران نەبن و لە شەقامەکەدا دەرنەچن”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك