كوردى

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بچووکەکان دەکات بە رێگەی سماقوڵی هاتووچۆ نەکەن و هەروەها داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە لە رێگەی هەولێر-کەرکووک هاتووچۆ دەکەن هه‌وڵبده‌ن له‌ناوه‌ندی ریگایه‌كه و ‌له‌سه‌ره‌خۆ بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هەڵدێران نه‌بن.

سەبارەت بە ریگەی به‌نداوی جه‌لی له‌ دۆڵی سماقوڵی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت: “به‌هۆی ئه‌م بارانه‌ به‌لیزمه‌یه‌ی كه‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووی له ‌هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر كردووە، دووباره ‌ئاستی ئاوی به‌نداوی جه‌لی له ‌ریگەی دۆڵی سماقوڵی به‌رزبووەته‌وه‌، به‌مه‌ش كێشه ‌بۆ ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌كان په‌یدابووه‌ و ‌ناتوانن به‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌دا بڕۆن، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلی به‌رز و لاندكرۆزەر و پیكابی به‌رز و بارهه‌ڵگری بچووك ئاساییه‌”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا له‌شۆفێران دەکات به‌تایبه‌تی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌كان، كه‌وا “ریسك به‌ ژیانی خۆیانەوە نه‌كه‌ن و ‌ئه‌م ریگایه‌ به‌كار نه‌هێنن تاوەكو ئاستی ئاوه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و ‌شه‌پۆلی بارانه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت”.

هەروەها لەبارەی هاتووچۆ لە رێگەی هەولێر-کەرکووک بەتایبەتی له‌ قوشته‌په‌وه ‌تاوەكو شێراوه، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر  رایدەگەیێنێت “به‌هۆی ئه‌م بارانه‌ی كه ‌له‌م چه‌ند كاژێرەی رابردوو باریوه‌ له‌هه‌ندێك شوێن له‌سه‌ر ریگەی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-كه‌ركووك له‌قوشته‌په‌وه ‌تاوەكو شێراوه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاو‌ وایكردووه‌ شه‌قامه‌كه‌ به‌ته‌واوی دیار نه‌بیت”. هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات “له‌كاتی گه‌یشتنیان به‌مشوێنانه‌ هه‌وڵبده‌ن له ‌ناوه‌ندی ریگایه‌كه و ‌له‌سه‌ره‌خۆ بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هەڵدێران نه‌بن و ‌له ‌شه‌قامه‌كه‌ ده‌رنه‌چن”.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك