كوردى

ڕاگەیاندکارێکی یەکێتی: تەنیا لەپێناو سەرۆک کۆمار یەکێتی هەموو شتێکی لەدەست دا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“قین و کەلەڕەقی بۆتە ڕێچکەی سیاسەتی یەکێتی”

 

ڕاگەیاندکارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، “قین و کەللەڕەقی” بۆتە ڕێچکەی سیاسەتی حزبەکەی و تەنیا لە پێناو پۆستی سەرۆک کۆمار، هەموو شتێکی لەدەست داوە.

 

ژوان ئەحمەد سەعید، ڕاگەیاندکاری یەکێتی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕۆژی ٤ی ١٢ی ٢٠١٨، نووسینێکی بە ناونیشانی (یەکێتی هەموو شتێکی لەدەست دا) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، تەنیا لەپێناو ئەوەی بەرهەم ساڵح بکرێت بە سەرۆک کۆمار، “یەکێتی سەرکێشی بە هەموو بەرژەوەندی و پۆستەکانی خۆی کرد”.

 

جەختیشی کردووەتەوە کە لە کابینەی ئێستای حکوومەتی عێراقدا، یەکێتی بە دەستی بەتاڵ دەردەچێت و بانگەشەی ئەوەش دەکات کە پارتی تۆڵە لە یەکێتی دەکاتەوە.

 

ئەو ڕاگەیاندکارەی یەکێتی بە داخە لەوەی “قین‌ و کەلەڕەقی بۆتە رێچكەی سیاسەتی یەكێتی، لەكاتێكدا یەكێتی لەسەردەمی مام جەلال بەو شێوەیە سیاسەتی نەكردووە”.

 

لە کۆتاییشدا پێشبینی ئەوەی کردووە کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشدا یەکێتی هەمان چارەنووسی هەبێت، بۆیە دەڵێت: “ئینجا با بەرهەم ساڵح و سەرۆک کۆمارییەکەی پارەنگی ئەو زیانانە بۆ یەکێتی بدەنەوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك