كوردى

یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت: رەنگە نەگەڕێینەوە بۆ پەنجا بە پەنجاکەی جاران

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم دەڵێ: رەنگە نەگەڕێینەوە بۆ پەنجا بە پەنجاکەی جاران، بەڵام دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینەی حوکم بین لە هەرێمی کوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و، رایگەیاند “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵیمان کرد لە بەغدا، لەهەمان کاتیشدا بەشێوەیەکی سەرەتایی باسی دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی لایەنەکانمان دیکەمان کرد لە ئایندەیەکی نزیکدا”.
 
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەختی کردەوە لەوەی “یەکێتی هەوڵدەدات هاوبەشی راستەقینە بێت، چ لێرە و چ لە بەغدا. یەکێتی ناتوانت لە چوارچێوەیەک کار بکات و بەرپرسیارییەتی ئاییندە هەڵبگرێت، ئەگەر هاوبەش نەبێت لە بڕیارەکان، زانیارییەکان و جێبەجێکردنیان”.

سەبارەت بە گفوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی یەکێتی ئاشکرای کرد “لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا شاندی پارتی دێتە سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویست بە رێککەوتننامەی سیاسی دەکات و پێویستە ماوەیەک بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەری”.

سەعدی پیرە باسی لە حوکمی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگەیاند “یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەیەوێت هاوبەشێکی راستەقینە بێت لە دەسەڵات، رەنگە ئێمە سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەگەڕێینەوە بۆ پەنجا بە پەنجاکەی جاران، بەڵام یەکێتی دەبێت لە بواری ئابووری، ئاسایش، سیاسی سیمای هاوبەشی پێوە دیار بێت”.

لەدوای یەکگرتنەوەی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005، یەکێتی و پارتی بە هاوبەشی بەشێوەی 50 بە 50 حکومەتیان بەڕێوەبردووە، تاوەکو کابینەی پێشووش ئەو رێککەوتننامەیە بەردەوام بوو.

لە هەڵبژاردنی 2018ـی پەرلەمانی کوردستان، پارتی بە بەدەستهێنانی 45 کورسی، بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش 21 کورسی بەدەستهێنا.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك