كوردى

(كه‌ركوك ناو) ئاشكرایده‌كاتنهێنییه‌ك له‌پشت به‌رده‌وامی خاڵه‌ گومركییه‌كانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌‌ هه‌یه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 8, 2018 at 3:11 pm

كه‌ركوك، ئابی 2018، كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك-هه‌ولێر دوای 10 مانگ له‌داخستنی فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

سۆران محەمەد – كه‌ركوك

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاڵه‌ گومركییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌شیمانده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو سه‌رچاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ناكۆكیی و رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداوه‌ هه‌یه‌.

سێشه‌ممه‌ی رابردوو 4ی كانونی یه‌كه‌م، راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وكاله‌ت، له‌ڕێی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه‌ بڕیاری هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومركییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گومركه‌كان به‌ ته‌له‌فۆن، ئیداره‌ی كه‌ركوكی له‌و بڕیاره‌ ئاگاداركرده‌وه‌، به‌ڵام خاڵه‌ گومركییه‌كان تائێستا له ‌كاركردن به‌رده‌وامن.

جه‌مال شوكر، په‌رله‌مانتاری عیراق، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “لانەبردنی خاڵە گومركییەکان پەیوەندی بە رێکنەكه‌وتنی حکومەتی هەرێم و عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌، حکومەتی عیراق چه‌ند داواكارییه‌كی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و بڕیاربوو رێككه‌وتن له‌سه‌ر 26 خاڵ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم تائێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌، بۆیه‌ به‌غدا و خودی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵگرتنی گومركه‌كانی راگرتوه‌”.

كه‌ركوك، 22ی ئه‌یلولی 2018، بازگه‌ی گومرگی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌ و به‌شێك له‌ داهاته‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك ده‌بێت فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

هاوكات، ساماڵ عەبدولڕحمان، بەڕێوه‌بەری گشتی گومركی هەرێم لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “هەرچەندە بڕیاری په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌بوو بۆ هه‌ڵگرتنی گومركه‌كانی نێوان کەرکوک و هەرێم، دهۆک و موسڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە”.

“لانەبردنی خاڵە گومركییەکان پەیوەستە بە ململانێكانی نێوان هه‌ردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق، ئێمە لە ڕێگای فشاری دەرەکیی و دیبلۆماسی هەرێمەوە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان‌، بەڵام بە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق کە تازە دەرچووە، بڕیاردراوە گومركه‌كان به‌رده‌وامبن”، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان وایوت، به‌ڵام باسی ناكۆكییه‌كانی نه‌كرد.

لانەبردنی خاڵە گومركییەکان پەیوەستە بە ململانێكانی نێوان هه‌ردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق

خاڵه‌ گومركییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له‌ ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه‌ كرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ دانانی باج له‌سه‌ر چه‌ندین شمه‌ك، كه‌ ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌ و نرخی به‌شێك له‌ پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك به‌رزبۆوه.

جەمال شکور وتی “زانیاریمان هەیە کە سەرۆک وەزیران بە بڕیارێکی نهێنی کە بۆ پارێزگاری کەرکوکی ناردووە، تیایدا داوایکردووە کارکردن لە خاڵە گومركییەکان ڕانەگرن”.

سەرۆک وەزیران بە بڕیارێکی نهێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاڵە گومركییەکانی راگرتووه‌

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ په‌رله‌مانی عیراق، 21ی تشرینی دوه‌م، بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ركراون، له‌ نێویاندا دانانی خاڵه‌ گومركییه‌كان.

ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ لابردنی خاڵە گومركییەکان چونكه‌ کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بژێوی هاوڵاتییانی كه‌ركوك دروستكردووه‌، به‌ڵام تائیستا ئه‌نجامی نه‌بووه‌”.

كاركردن له‌ گومركه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا راگیران

كه‌ركوك، ئابی 2018، كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك-هه‌ولێر دوای 10 مانگ له‌داخستنی فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك