كوردى

بەوێنە.. ئەمەل سەعید کوردە دەبێتە پێشکەشکار

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمەل سەعید کوردە، خانمە ھونەرمەندی کورد، لە لەندەن دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ھونەری.

لەمبارەیەوە ئەمەل سەعید بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: “خەریکی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی ھونەریم بە ناوی (مروارییەکانی غوربەت)، چەند بەرنامەیەکمان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا بڕیارمان نەداوە کە لە چ کەناڵێک پەخش بکرێت”.

ئەو خانمە ھونەرمەندە ئەمساڵی خوێندنی کۆلێژی ھونەری لە لەندەن تەواو کرد، جگە لەم بەرنامەیەش وەک خۆی باسی دەکات خەریکی چەند پڕۆژەیەکی دیکەی ھونەرییە.

ئەمەل سەعید کوردە خەڵکی سلێمانییە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، (سنوور ئارام بە) یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی، چەند ساڵێکە لەگەڵ خێزانەکەی لە لەندەن دەژی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك