كوردى

رزگاربوویەکی داعش چیرۆکی خۆی لە نێو ئەو گرووپە دەگێڕێتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-ئەڵمانیا

بە دەیان کچ و ژنی کوردی ئێزدی دوای رزگار کردنیان لە دەستی داعش روویان لە ئەڵمانیا کردووە و حکومەتی ئەڵمانیاش هاوکاری دەروونی پێشکەشی ئەو کچانە دەکات. 

لویزا کچە کوردێکی ئێزدییە و دوای هاوکارییەکانی شارەزایەکی دەروندروستی لەڕووی دەروونییەوە دۆخی تەندروستی باشبووەتەوە و ئێستاش دەیەوێ چیرۆکی ژێردەستەبوونی لەکاتی داعش بۆ جیهان بگێڕێتەوە. 

ئەو لە شارۆچکەی دۆناوشنگن کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا دەژی. لەو شارۆچکەیە پرۆفیسۆرێکی دەروونی هاوکاری ئەو کچە کوردە ئێزدیانە دەکات کە لەدەستی داعش رزگاریان بووەو لە ئازار و ناڕەحەتییەکانیان کەمدەکاتەوە.

پرۆفیسۆرەکە ناوی ئیلهانە و رۆژانە چاوی بە چەند کچێکی رزگاربووی دەستی داعش دەکەوێت، کە دەیەوێت لەبارەی تووندوتیژییەکانی داعش دەنگ هەڵبرێت. 
 
دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگی، لویزا بڕیاریداوە کە پەردە لەسەر نهێنییەکانی لە نێو داعش لابدات و بەمشێوەیە جیهان زیاتر لەو چیرۆکە شاراوانە ئاگادار بکاتەوە کە ئەو خۆی بەشێک بووە لێیان و هەروەها بەچاوی خۆی بینیوویەتی.

لویزا لێرە لەم سەنتەرە پشتیوانی دەکرێت و بۆ زاڵبوون بەسەر ناڕەحتی و ئازارەکانی وانەی دەروونی پێدەگوترێتەوە. هاوکات، لویزاش هاوشێوەی نادیە موراد و لەمیا حاجی بەشار و چەند کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی، دەیەوێت دەنگی دلێری خۆی هەڵبڕێت و پەردە لەسەر نهێنی ژیانی پڕ لە ئازار و ناڕەحەتی لەنێو داعش لابدات و جیهانی لێ ئاگاداربکاتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك