كوردى

سەرۆک بارزانی: د. جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزه‌وه‌ بڵاو کردەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە /8/12/2018، سەرۆک بارزانی لە پامێکدا بەبۆنەی کۆچیی دوایی جەمال نەبەزەوە ڕای گەیاندووە، پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، “له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م”.

 

دەقی پەیامەکە:

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمەندی گه‌له‌كه‌مان پڕۆفیسۆر دكتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز)ـم پێگه‌یشت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م.

لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك