كوردى

پەروەردەی مەخموور ئاگادارییەکی لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور، لەبارەی دەوامی قوتابخانەکانەوە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنوز) گەیشتووە، تێیدا سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگادار دەکاتەوە، لەبەر زۆری ڕێژەی بارانبارین هەموو ئەو گوندانەی ڕێگاکانیان مەترسی هەیە سەرپشکن بۆ دەوام نەکردن.

 

پەروەردەمەخمور لە ئاگادارییەکەیدا ڕوونیشی کردووەتەوە، بەڕێوەبەرەکان دەتوانن ئاگاداری مامۆستاکان و قوتابیان بکەنەوە کە دەوام ناکرێت و بیکەنە پشوو، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، لەرۆژانی داهاتوو مامۆستایان قەرەبووی وانە فەوتاوەکان بکەنەوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەهەر ئەگەرێکی لەم شێوەیە بەڕێوەبەری قوتابخانە دەبێت بەڕیوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور ئاگادار بکاتەوە .

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك