كوردى

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى داعش ده‌ستگیر كرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/ 12/ 2018 ڕای گه‌یاند، توانییان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى داعش كه‌ به‌ “بووقه‌كانى داعش” ناسراوه‌، له‌ شارى مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازیی عێراق، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ توانییان له‌ پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا “بووقه‌كانى داعش” له‌ مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌: “مه‌فرزه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ربازی له‌ لیواى پیاده‌ى 43 به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى فیرقه‌ى 20 و به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری ورد، توانییان یه‌كێك له‌ میدیاكار و بوقه‌كانى داعش له‌ناوچه‌ى حه‌مام عه‌لیل، ده‌ستگیر بكه‌ن”.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ پێش ڕزگاركردنى مووسڵ، له‌ڕێگه‌ى بڵاوكراوه‌ و كۆڕ و نووسینه‌وه‌ بانگه‌وازى بۆ چوونه‌ ڕیزه‌كانى داعش ده‌كرد

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، “بووقه‌كه‌ى داعش” له‌لایه‌ن كوڕێكییه‌وه‌ پشتیوانى ده‌كرا، كه‌ ئه‌ویش یه‌كێكه‌ له‌ داعشه‌ توندڕه‌وه‌كان و ده‌ستى له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستیدا هه‌یه‌: “هه‌ردووكیان به‌پێی ماده‌ى 4 له‌ یاسای نه‌هێشتنى تیرۆر داواكراون”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك