كوردى

بارزانی: د. جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت “د. جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە”.

لە پرسەنامەکەدا سەرۆک بارزانی دەشڵێت “له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م رووناكبیر و نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌كه‌م”.

ئەمڕۆ (8-12-2018) پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، نووسەر و بیرمەندی نێوداری كورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا ، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمەندی گه‌له‌كه‌مان پڕۆفیسۆر دكتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز)ـم پێگه‌یشت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێدەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م رووناكبیر و نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌كه‌م.

لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شادبكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
 
انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك