كوردى

ئەندامانی ئۆپێک داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان دەکەن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-ڤیەننا

بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک رۆژی پێنجشەممە لەکاتێکدا کۆبوونەوە کە نرخی نەوت لە دوو مانگی رابردوودا بەرێژەی سەدا 30 دابەزیبوو و سەرجەمیان داوا دەکەن رێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن.

محەممەد روومی وەزیری نەوتی عەممان رایگەیاندووە، رێککەوتنێک هەیە بۆ کەمکردنەوی بەرهەمهێنان، بەڵام قەبارەی کەمکردنەوەکان هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

روومی دەڵێت ئەگەری هەیە بەرهەمهێنەرانی نەوت لەناکاو بگەنە رێککەوتن لەسەر نەهێشتنی رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیل لە بازاڕەکاندا.

بەراورد بە کۆبوونەوەکانی رابردووی رێکخراوی ئۆپێک لە دوو ساڵی رابردوودا، هەڵوێستی وڵاتانی ئەندام لە کۆبوونەوەکەی ئەمجارە جیاوازی زیاتری پێوە دیارە.

سعودیە کە لە رێککەوتنەکانی پێشتری ئۆپێک زیاترین پشکی لە کەمکردنەوەکان بەرکەوتووە، دەیەوێت دڵنیا بێت کە وڵاتانی دیکە پابەند دەبن بەو پشکەی کە بۆیان دەستنیشان دەکرێت.

محەممەد دەروازە، شرۆڤەکاری نەوتی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری مێدلی ئەدڤایزەر لەو بارەیەوە دەڵێت “من گەشبینم کە ئەندامانی ئۆپێک دەگەنە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، بەڵام جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە هێندی خودی رێککەوتنەکە گرینگە. ئەندامانی ئۆپێک دەبێت بە بازاڕ بسەلمێنن کە پابەندن بە رێککەوتنەکەیان”.

رووسیا کە گرینگترین بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپێکە بە شێوازیکی سەرەتایی رازی بووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە، بەڵام لەسەر ئەو بڕەی کە پێی پێشنیازکراوە رازی نییە.

شاندی سعودی داوای لە رووسیا کردووە رۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان کەمبکەنەوە، بەڵام  ئەو وڵاتە تەنیا رازیبووە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل کەمبکاتەوە.

ڤاگیت ئالێکپێرۆف، بەڕێوبەری کۆمپانیای لوک ئۆیل دووەم گەورە کۆمپانیای نەوتی رووسیا رایگەیاند ” هیوادارم پێویست بەوە نەکات رووسیا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە، بەڵام ئەگەر بریاری کەمکردنەوە درا، پێیەوە پابەند دەبین.”

حوسێن کازم پوور ئەردەبیلی، نوێنەری ئێران لە رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لەژێر گەمارۆکانی ئەمریکادایە و پێویست بەوە ناکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە.

نوێنەری ئێران پێیوایە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی رۆژانە 1 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل پێویستە بۆ ئەوەی بازاڕی نەوت جێگیربێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك