كوردى

لە سۆران تەرمی هاووڵاتییەک بە خنکاوی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئیوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكێكی شاری سۆران، لەگەراجی ماڵەكەی بە خنكاوی دۆزرایەوەو لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش لەم رووداوە بەردەوامە.

رائید سەعدون نەبی هاودیانی، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “دوای كاتژمێری 3ی ئەم ئێوارەیە شەممە 8/12/2018 لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، ئاگادار كراینەوە، بەبوونی تەرمێك دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت بەپێی ناسنامەكەی ناوی (ح-م-چ) تەمەن 35 ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی زانیاری شاری سۆران، كە ناوبراو پیشەیی پێشمەرگە بووەو خێزاندارە”.

گوتیشی: “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و بە گوتەی باوكی مردووەكە گوایە ناوبراو ناخوشی دەروونی هەبووەو لە گەراجی ماڵەوەی هەڵساوە بە خۆ خنكاندنی، بۆ زایاتر زانیاری لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامە لەم رووداوە”،

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك