كوردى

سەرۆک بارزانی وەڵامی بانگەوازی قایمقامی موسڵ دەداتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

سەرۆک بارزانی وەڵامی داواکارییەکەی قایمقامی موسڵ دەداتەوە و لەڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە یارمەتی دەگەیێنێتە کەمپەکانی ئاوارەکان و خەڵکی لێقەوماوی موسڵ کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە. 

رۆژی هەینی 7-12-2018 زوهێر ئەعرەجی، قایمقامی قەزای ناوەندی موسڵ لە راگەیێندراوێکدا بانگەوازی بۆ سەرۆک بارزانی کرد بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کەمپەکانی سەلامییە و نەمروود. کە بەهۆی بارانەوە بەر لافاو کەوتبوون.

بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی کە ئەمڕۆ (شەممە 8-12-2018) بڵاوکراوەتەوە، لە وەڵامی داواکارییەکەی قایمقامی موسڵ هاتووە: “سەرۆک بارزانی بەپیر ئەو بانگەوازەوە هات و دەزگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆئەوەی بە هانای ئاوارە و لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییەی شاری موسڵ بچێت”.

پێشتر قایمقامی موسڵ باسی لەوە کردبوو کە دانیشتووانی ئەو کەمپ و گوندانە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە و لە بانگەوازەکەیدا رایگەیاندبوو “بانگەوازتان بۆ دەکەین کە داوا لە رێکخراوی خێرخوازی بارزانی بکەن فریای کەسوکارەکانمان لەو کەمپ و گوندانە بکەون و هاوکارییان پێشکەش بکەن، وەک بەتانی و خۆراک”.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارانی بەخووڕەوە، لافاو لە چەندین ناوچەی عێراق و سنووری باشووری کوردستان روویداوە و رێگەی نێوان چەند شار و شارۆچکەیەکیش بڕاوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك