كوردى

گوندێکی تاڵەبانی بەهۆی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر تەعریب دەکرێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

خەڵکەکەی راگەیەندراوێک بڵاو دەکەنەوە

گوندێکی تاڵەبانی بەهۆی خیانەتی 16ـی ئۆککتۆبەر، تەعریب دەکرێتەوە و خەڵکەکەشی راگەیەندراوک دەردەکەن.

 

لە راگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، خەڵکی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانی رایدەگەیەنن، هێزە عێراقییەکان کەسێکی خەڵکی گوندەکەیان بە ناوی عادل ستار دەستگیر کردووە و ”تۆمەتی ناڕەوا“ی دراوەتە پاڵ.

 

لە راگەیەندراوەکەدا، خەڵکی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو کەسە بەهۆی بەرهەڵستیکردنی هەوڵەکانی بەعەرەبکردنەوەی گوندەکەی دەستگیر کراوە، چونکە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، ”شاڵاو“ێکی بەرفراوانی بە عەرەبکردنی ئەو گوندە و گوندەکانی سنووری داقووقیان دەستی پێ کردووە.

 

دانیشتووانی ئەو گوندە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەهانایانەوە بچن و رێگریی لە بەعەرەبکردن بکەن و هەوڵی ئازادکردنی عادل ستاری خەڵکی گوندەکە بدەن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك