كوردى

گه‌نجێك به‌تاوانى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر بزنێك 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ماڵپه‌رى “زه‌ سه‌ن”ى به‌ریتانى، بڵاویكرده‌وه‌، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن (22 ساڵ) له‌ زامبیا به‌ تاوانى سێكسكردن و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر بزنێك، به‌ 15 ساڵ زیندانیكردن، سزا درا.

 

ماڵپه‌ره‌كه‌ ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دادگا پێشتر ئه‌و گه‌نجه‌ى به‌ پێنج ساڵ زیندانیكردن سزا دا، به‌ڵام داواكارى گشتی به‌و سزایه‌ ڕازی نه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى (ڕۆبن . م) كاره‌كه‌ى پێشێلكردنى یاسای وڵاته‌كه‌یه‌، دۆسیه‌كه‌ى ئاراسته‌ى دادگاى باڵا كرد.

هاوكات، ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى ” میرۆر” ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه‌ داواكارى گشتیی داواى كردووه‌ سزاكه‌ توندتر بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌كو تاوانباره‌كه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌نیازن سێكس له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا بكه‌ن.

به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، دادگاى باڵا بڕیارى داوه‌ ماوه‌ى زیندانیكردنه‌كه‌ له‌ 5 ساڵه‌وه‌ بكات به‌ 15 ساڵ.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌رى “lusakatimes” ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تاوانه‌كه‌ له‌ 2/ 11/ 2018 ئه‌نجام دراوه‌، له‌وكاته‌دا پیاوێك كاتژمێر 9:00ى به‌یانى گوێی له‌ ده‌نگى بزنه‌كه‌ بووه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا چووه‌ته‌ شوێنى سه‌رچاوه‌ى ده‌نگه‌كه‌ و بینییان گه‌نجه‌كه‌ سێكس له‌گه‌ڵ بزنه‌كه‌دا ده‌كات، ئه‌وانیش ده‌ستگیریان كرد و گه‌یاندوویانه‌ته‌ پۆلیس.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك