كوردى

پۆلیسی سۆران: لە رواندز کەسێک بە پەت خۆی خنکاند

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 8-12-2018) کەسێک لە پیشەی پێشمه‌رگه‌ بووە، له‌ گه‌راجی ماڵه‌كه‌یدا له‌ رواندز به‌ په‌تێك خۆی هه‌ڵواسیووه‌، بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند “پێشمه‌رگه‌كه‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵ و خێزاندار بووه‌، بەپێی لێكۆڵینه‌وه‌سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی ماوه‌یه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ باری ده‌روونی تێكچووبوو”.

بەگوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە، ئەو کەسە “بە په‌ت له‌ گه‌راجی ماڵه‌كه‌یدا خۆی هه‌ڵواسیووە تاوەکو گیانیلەدەستداوە”.

پۆلیسی سۆران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر،  ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی پزیشكی دادی كردووه‌ و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکی دەکەن لەبارەی وردەکاری مردنەکەی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك