كوردى

زانیارى نوێ له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى ده‌كات، كه‌ لیژنه‌ى هاوبه‌شى ده‌زگاى شه‌هیدانى فیدڕاڵى و هه‌رێمی كوردستان، له‌دوا كۆبوونه‌وه‌دا به‌فه‌رمى داوایان له‌ وه‌زاره‌تى دارایی كردووه‌، بودجه‌ى پێویست بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌غدا.

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێگه‌ى خۆى له‌ فه‌یسبووك، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ناوەڕۆکی کۆنووسی کۆبوونەوەی ڕۆژی 5/ 12/ 2018 ی لیژنەی پێکھاتوو بە فه‌رمانى دیوانی لە بەغدا ژمارە 98 لە 13/ 11/ 2018 بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 26 ساڵی 2018 تایبەت بە یەکخستنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیە سیاسیە قارەمانەکان لەگەڵ ھاوتاکانیان لە بەغدا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كه‌ ئەوەی جێی دڵخۆشیە لیژنە ھاوبەشەکە کە بەسەرۆکایەتی ناجیحە عەبدولئەمیر ئەلشەمەر، سەرۆکی دەزگای شەھیدانی فیدڕاڵیە، لە بڕگەی 1ی کۆنووسەکەدا داوایان لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ مافی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم وەک ھاوتاکانیان لە بەغدا.

ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ى ئەوەی جێی سەرنجە تەرخانکراویی ھەردوو دەزگای شەھیدان و زیندانیانی سیاسی حکوومەتی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی بوودجەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە ساڵی 2005 ەوە لە خشتەی خەرجییە سیادییەکان، بۆ ساڵى 2019 بەھەمان شێوەیه‌: “ئەوەش ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێ کە مافی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی بە پێی ماددەی 132 ی دەستوور لە ئەستۆی حکوومەتی فیدڕاڵییە”.

سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ھەرێم ساڵانە تا 2014 بەشداری بوودجەی ئەو دوو دەزگایەی کردووە بە ڕێژەی 17%‏ ، بۆ ئەمساڵیش بە ڕێژەی 12.67٪‏ بە بێ ئەوەی ھیچ سوودێکی بۆ شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم ھەبووبێ، چونکە بەشە بوودجەی ھەرێم دوای داشکاندنی خەرجییە سیادییەکان بووە.

ئەو بەڕێزانەی ئەیانەوێت ماف وئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان وزیندانیانی سیاسی بە پێی یاسا فیدڕاڵییەکان بزانن، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

 

‏https://www.moj.gov.iq/uploaded/4395.pdf ‏

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك