كوردى

وەزارەتی تەندروستی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جگەر ستانداردە جیهانییەکانی تێنەپەڕاندووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

وەزارەتی تەندروستی رەتیدەکاتەوە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری جۆری B لە هەرێمی کوردستان ستانداردە جیهانییەکانی تێپەڕاندبێت. 

د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی ئامارەکانی ئەوان بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر لە ئاستی ستانداردە جیهانییەکانە و نەگەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار. 

د. خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەسەر هەمان پرس بەشداریی لە هەواڵە تەندروستییەکانی رووداو کرد و رایگەیاند، 1.2% بۆ 1.4% دانیشتووانی هەرێمی کوردستان هەوکردنی ڤایرۆسیی جۆری (B)ـیان هەیە، ئەمەش کەمترین ئاستە کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە وڵاتانی جیهان تۆماری کردبێت.

پێشتر پزیشكێكی سلێمانی هۆشداریدابوو لەبارەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جگەر و وەزارەتی تەندروستیشی بە کەمتەرخەم ناوبرد، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لە 24 کاژێری رابردوودا لە هەواڵە پڕخوێندراوەکانی پۆرتاڵی رووداو بوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك