كوردى

لە دوو ڕۆژدا لە ڕانیە ١٨ کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پسپۆڕێکی خۆراک ڕێگای جیاکردنەوەی قارچکی ژەهراوی و ئاسایی ئاشکرا دەکات

 

لە شارۆچکەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین تەنdا لەماوەی دوو ڕۆژدا، به‌هۆى خورادنى قارچكه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى سنوورەکە ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیە كراون.

 

ته‌ها محه‌مه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژدا 12 هاووڵاتیی دانیشتووی سنوورى شاره‌دێى بێتواته‌ى سه‌ر به‌ شارۆچکەی ڕانیە و 6 هاووڵاتی دیکە گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ به‌هۆى خواردنى قارچكه‌وه‌ ته‌ندروستیان تێكچووە و تووشی ژەهراوی بوون بوون و هاوکات سەرجەمیان پێک هاتوون لە ئەندامانی سێ خێزان”.

گوتیشى: “به‌هۆى كاریگه‌رى خواردنى قارچكه‌كانه‌وه‌ نه‌خۆشه‌كان ئاستی بینینیان دابه‌زیوە بەشێکیشین توشی ڕشانەوەبوون، بۆیه‌ خرانه‌ ژێر چاودێرى ته‌ندروستییەوە”.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ به‌شێكى زۆرى قارچكه‌كان ژه‌هراوى و زیانبه‌خشن بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌ پێناو پاراستنی تەندروستییان به‌ وریایى و شاره‌زاییه‌وه‌ مامەڵە لەگەڵ خواردنی قارچک بکەن.

 

هاوکات شارەزایەکی بواری خۆراکیش، رێنماییەکان بۆ جیاكردەوەی قارچكی ژەهراوی لە قارچكی خاوێن دەخاتەڕوو.

 

گوڵان حەسەن، پسپۆڕی خۆراک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بە بەكارهێنانی خوێ دەتوانرێت قارچكی ژەهراوی لە قارچكی ئاسایی جیابكرێتەوە، ئەگەر هەندێك خوێ بكرێت بەسەر قارچكەكەدا و قارچكەكە رەش دابگەڕێت، ئەوا ئەو قارچكە ژەهراوییە، هەروەها ئەگەر ڕەنگەكەی زەرد هەڵگەرا ئەوە ناتەندروستە و بۆ خواردن دەست نادات، بەڵام پێویستە پێش سووركردنەوە ئەو كارە بكرێت و قارچەكەكەش كەمێك شێدار (تازە) بێت”.

 

گوتیشی: ” ئەو جۆرە قارچكانەی زیاتر لە بنی دار و دەوەنەكاندا دەڕوێن زیاتر پێكهاتەكەی لە دارەكانە ژەهراوین و بۆ خواردن ناشێن، بۆیە هاووڵاتیان پێویستە ئاگاداری ئەو جۆرانە بن، چونكە زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە و پێویستیشە بەدووربن لە قارچكێك كە كڵاوەكەی یان قەدەكەی ڕەنگی سوور بێت”.

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ سنوورى شارى ڕانیه‌ 18 كه‌س به‌هۆى خواردنى قارچكه‌وه‌ ژه‌هراوى بوون و گه‌یه‌ندرانە نه‌خۆشخانه‌.

 

بەهۆی جیاوازی و گونجاوی کەش هەوا ئەمساڵ ڕێژەی ڕووانی قارچک زۆرە و ڕۆژانە بەدەیان هاووڵاتی لە کەژ و کێوەکان بەدوای قارچکدا دەگەڕێن بەشێکیان وەک بژێوی لەبازاڕدا دەیان فرۆشن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك