كوردى

لەبارەی ڕێگایەکی سەرەکیی نێوان دوو پارێزگای هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری دەدرێتە شۆفێران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێری ئۆتۆمۆبێلی بچووک کە بە ڕێگای دۆڵی سماقوڵی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی هاتووچۆ نەکەن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕیوەبەرایەتییەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی دەست(باسنیوز)کەوتووە و تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی کە بەهۆی بارینی بڕێکی زۆر بارانەوە ئاستی ئاوی بەنداوی جەلی لە ڕێگای دۆڵی سماقوڵی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەرزبووەتەوە و کێشە بۆ ئۆتۆمۆبێلە بچووکەکان درووست بووە و ناتوانن بەسەر بەنداوەکەدا بڕۆن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر و بەرز دەتوانێت بەنێو ئاوەکەدا بپەڕێتەوە بەڵام بۆ ئۆتۆمۆبێلی بچووک مەترسیی هەیە.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە داوای لە شۆفێرانی ئۆتۆمۆبێلی بچووک کردووەتەوە کە بەو ڕێگایەدا نەڕۆن و ڕێگای دیکە بەکاربهێنن چونکە ئێستا بەکارهێنانی ئەو ڕێگایە بۆ ئۆتۆمۆبێلی بچووک جێگەی مەترسییە.

ڕێگەی دۆڵی سماقووڵی ڕۆژانە زۆرترین هاتووچۆی لەنێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی پێدادەکرێت، شۆفێر دەتوانێت بۆ هاتووچۆکردنی نێوان دوو پارێزگاکە جگە لەو ڕێگایە، هەردوو ڕێگای هەولێر- کۆیە- سلێمانی و هەولێر – کەرکووک – سلێمانی بەکاربهێنێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك