كوردى

به‌ڤیدیۆ..ژنه‌ پۆلیسێكى فه‌ڕه‌نسى داوایه‌كی سه‌یر له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پۆلیسێكی ئافره‌تى فه‌ڕه‌نسى ئه‌مڕۆ له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى پاریس، به‌ده‌م گریانه‌وه‌ داواى له‌ “ئێله‌ك زه‌رده‌كان” ده‌كرد، ده‌ست له‌تێكدانى شاره‌كه‌ هه‌ڵبگرن و له‌برى ئه‌وه‌، ئه‌و بكوژن.

وه‌ك له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیسێكی ئافره‌تى فه‌ڕه‌نسى، ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانى پاریس بووه‌وه‌ و به‌ده‌م گریان و هاواره‌وه‌، ده‌یگوت: “وه‌رن من بكوژن، به‌ڵام پاریس تێك مه‌ده‌ن وه‌ك چۆن عه‌ره‌به‌كان وڵاته‌كانى خۆیانیان تێكدا”.

 

لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2018ـەوە هاووڵاتییانی فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی خۆپیشان دەکەن و هەموویان چاکەتێکی فسفۆرییان لەبەر کردووە.

 

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دوای بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دێتل کە بڕیاری دابوو باجی سەر سووتەمەنی بەرز بکاتەوە، بەو مەبەستەی خەڵک زۆرتر ئەو هۆکارانەی گواستنەوە بەکار بهێنن، کە دۆستی ژینگەن.

 

پۆلیسی فەرەنسا پێشتر نزیکەی 300 ئێلەگ زەردى وڵاتەکەی دەستگیر كرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 8/ 12/ 2018، دەیان هەزار هاووڵاتیی فەرەنسی دژی بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

 

هەرچەندە حکوومەت بڕیاری دابوو بڕیارەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن رابگرێت، بەڵام خۆپیشاندەران ئاستی داواکارییەکانیان بەرز بووەتەوە و ئێستا داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی وڵات دەکەن.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك