كوردى

حەسەن کەعبی ستایشی حکومەتە خۆجێیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو –  بەغدا

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ستایشی حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە بەرامبەر بە دەنگەوەهاتنی ئاوارەکان.

مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە 8-12-2018ـی پەرلەمانی عێراق، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوپاسگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە بەرامبەر ئەو یارمەتیانەی پێشکەشی ئاوارەکانیان کردووە لە ئەنجامی ئەو زریان و لافاوانەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، سوپاسگوزارییەکەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، یەکێک لە بڕگەکان تایبەت بوو بەو زەرەرو زیانانەی ئەمدواییە بەهۆی لافاو و بارانیبارینەوە شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە، بە تایبەتیش کەمپەکان، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاوارەکان لەنێو کەمپەکاندا هەبووە.

پەیامنێری رووداو دەشڵێت، ئەو بڕگەیە بە ئامادەبوونی هەریەک لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی، کۆچ و کۆچبەران و حکومەتی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا بۆ بەدواداچوون و سەردانیکردنی ئەو کەمپانەی کە زەرەرو زیانی زۆریان بەرکەوتووە، لەگەڵ چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەیان، بەو پێیەی لە بودجەی ساڵی 2019 بڕێک پارە بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەکان دانراوە.

ستایش و سوپاسگوزاری جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی 7-12-2018 زوهێر ئەعرەجی، قایمقامی قەزای ناوەندی موسڵ لە راگەیێندراوێکدا بانگەوازی بۆ سەرۆک بارزانی کرد بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کەمپەکانی سەلامییە و نەمروود، کە بەهۆی بارانەوە بەر لافاو کەوتبوون.

بەپێی هەواڵێکی بارەگای بارزانی کە ئەمڕۆ (شەممە 8-12-2018) بڵاوکراوەتەوە، لە وەڵامی داواکارییەکەی قایمقامی موسڵ هاتووە: “سەرۆک بارزانی بەپیر ئەو بانگەوازەوە هات و دەزگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆئەوەی بە هانای ئاوارە و لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییەی شاری موسڵ بچێت”.

چەند رۆژێکیش پێش ئێستا عەلی دۆدەح،  قایمقامی قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین  لە رێگەی رووداوەوە داوای بەهانەوەچوونی لە سەرۆک بارزانی کردبوو، کە بەهۆی لافاو 3000 خانوو لە گوندی حۆریە ژێرئاوکەوتبوون و زیاتر لە 5000 کەس بێ ماڵ و حاڵ مابوونەوە، هەروەها 12 کەسیش گیانیانلەدەستدابوو، کە نۆ منداڵ و سێ ژن بوون.

دوای بانگەوازەکەش بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دەم داوای لێقەوماوانەوە چوو، رۆژی 25-11-2018  هاوکاری فریاگوزاری بەپەلەی گەیاندە شارۆچکەی شەرگات.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك