كوردى

په‌رله‌مانتارێك: سبه‌ینێ ده‌نگ له‌سه‌ر 8 وه‌زیره‌كه‌ ده‌درێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

په‌رله‌مانتارێكى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتنى سبه‌ینێی په‌رله‌مان تایبه‌ته‌ به‌ ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكوومه‌تى عێراق، كه‌ تائێستاش 8 وه‌زیر ماونه‌ته‌وه‌ متمانه‌ وه‌ربگرن.

محه‌ممه‌د سوودانى، په‌رله‌مانتاری عێراق، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ توویته‌ر، نووسیویه‌تى: “سبه‌ینێ واده‌مان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌پاندن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌، یاخود ده‌نگدان به‌ دانایی و ده‌رچوون له‌ كێشمه‌كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و عێراق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌ل”.

 

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ دانیشتنى تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان به‌هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ى كابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی.

دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كه‌ تێیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی و 8 كاندیده‌كه‌ ئاماده‌ى بوون، پشێوی تێدا دروست بوو، بۆیه‌ به‌هۆى نه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایی نیساب، دانیشتنه‌كه‌ دواخرا.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 25/ 10/ 2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك