كوردى

ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی "گرووپێکی خۆکوژی داعش"ـی بڵاوکردەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی گرووپێكی “تیرۆریستی ئینغیماسی و خۆكوژی داعش” ئاشكراده‌كات و سه‌رپه‌رشتیار، چه‌ند خۆكوژێك و هاوكارانیشیان ده‌ستگیردەکات.

لە راگەیێندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند “دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری كه‌ركووك و دیاله‌، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان/ ئاسایشی سلێمانی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی تووندووتۆڵی دروستكرد و ژوورێكی هاوبه‌شی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی ئه‌منی سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”. 

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه ‌رونبووه‌وه‌ کە چەکدارانی داعش له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان خۆیان رێكخستووه ‌و پیلانیان داناوه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی ئینغیماسی و خۆكوژ بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و سنووری دیالە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وامبوو له‌ به‌دواداچونه‌كانی و زانیاری وردتری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گه‌وره‌ تیرۆریست (حاجی مه‌سعه‌ب) كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ ئینغیماسیانه‌ ده‌كات (كه‌ تاوەکو دوا ده‌رفه‌تی ژیانیان شه‌ڕده‌كه‌ن و دواتر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه)‌. تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆریستیشیان دروستكردووه‌ له‌ شاری كه‌ركووك و دیاله، کە هه‌ردوو تیرۆریست ( ئه‌بو هوره‌یره‌و و ئه‌بو موجاهید) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ( ئه‌بو فه‌تح و ئه‌بو سه‌یف) لەناو خاكی عێراق كه‌ تیرۆریستی خۆكوژ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركووك و دیاله‌ تاوەکو ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ شێواندنی ئاسایشی ئه‌و شارانه‌”.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند “دوای زانیاری ورد و دروست و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ركرد. ئاسایشی سلێمانی رێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كانی خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ده‌ستگیركردن و دۆزینه‌وه‌ی شانه ‌نوستووه‌كانی تیرۆریستانی داعش، له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری جموجۆڵی گومالێكراوانیان ده‌كرد. ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تای مانگی 9 (ئەیلوول) دوو تیرۆریستی ئینغیماسی و خۆكوژ به‌ ناوه‌كانی ( م – ر ،  ع – ح )  كه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتبوون، چاودێریكران و له‌ ئۆپەراسیۆنێكدا ده‌ستگیركران”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئاسایشی سلێمانی به‌ هاوكاری ئاسایشی شاره‌زوور و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی دیاله، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتركرده‌وه‌ و زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر پیلانی هاتنی  چه‌ند خۆكوژێكی دیکە بۆ سلێمانی. شه‌و رۆژ چاودێری وردی جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستان ده‌كرا، پاش گه‌یشتنی هه‌ردوو تیرۆریست ( د. ێ ، ق . غ  ) بۆ سلێمانی، له‌كاتی وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن تیرۆریست ( ی . ش)، كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ ئینغیماسی و خۆكوژه‌كان بووه‌ بۆ ویلایه‌تی كه‌ركووك و دیاله‌، له‌گه‌ڵ هاوكارێكیان ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌كرێگیراوێكیش كه‌ له‌ گه‌ڵیان بوو، ده‌ستگیرده‌كرێت”.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت “به‌رده‌وامبوون له‌ چاودێریكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر له‌سه‌ر پیلانی نوێی داعش و زانیاری نوێ له‌سه‌ر مه‌رامه‌كانیان به‌ده‌ستهات، به‌رنامه‌ی تووندووتۆڵ داڕێژرا بۆ رێگری له ‌هه‌ر پیلانێك بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و شانه ‌نوو‌ستووانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی داعشیش ئاشكراكران كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌و گرووپانه‌وه‌ هه‌بووه‌. له‌چه‌ند ئۆپەراسیۆنێكی جیاجیاشدا، ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیركران و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار و به‌كرێگیراو چه‌ند قاچاخچیه‌ك كه‌ به‌راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ  هاوكاری تیرۆریستانی داعشیان كردبوو، ده‌ستگیركران”.

دەقی ناسنامەی ئەو چەکدار و تۆمەتبارانەی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:

یەکەم: تیرۆریست(د . ێ) ناسراو به‌ (ئه‌بو عومه‌ر)

– ساڵی  له‌ سنووری خورماتوو  له‌دایكبووه‌.
– سه‌رپه‌رشیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بووه‌ بۆ سلێمانی.
– له‌ سنووری سلێمانی له‌ كارگه‌یه‌كی بلۆك كاریكردووه‌.
– 10/11/2018 ده‌ستگیركرا.

دووەم: تیرۆریست(ق .غ) ناسراو به ‌(ئه‌بو سوفیانی كوردی)

– ساڵی( 1997) له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان لەدایكبووه‌.
– چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بووه‌.
– 10/11/2018 ده‌ستگیركرا.

سێیەم: تیرۆرست(ی . ش) ناسراو به‌ چالاك كوردی.

– ساڵی (2002) له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان له‌دایكبووه.‌
– چه‌كدری خۆكوژ و ئینغماسی داعش بووه‌.
– 10/11/2018 ده‌ستگیركرا.

چوارەم: تیررۆرست ( م . ر )  ناسراوه‌ به‌ ئه‌میر

– ساڵی 1999 له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی کوردستان له‌دایكبووه‌.
– چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بووه‌.
– 3/9/2018 ده‌ستگیركرا.

پێنجەم: تیرۆریست ( ع . ح )  ناسراوه‌ به‌ كاروان كوردی.

– ساڵی 2000 له‌ ده‌ره‌وی سنووری هه‌رێمی کوردستان  له‌دایكبووه‌.
– چه‌كداری خۆكوژ و ئینغیماسی داعش بووه‌.
– 3/9/2018 ده‌ستگیركرا.

شەشەم: تۆمه‌تبار (م . م )

– له‌ ساڵی (1984) له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌دایكبووه‌.
– به‌ كرێگیراو بووه ‌و هاوكاربووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش
– 12/11/2018 ده‌ستگیركراوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك