كوردى

به‌وێنه‌.. دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا سزاى زیندانیكردنى بۆ سانتا ماریا ده‌ركرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دادگاى ده‌ستوورى شارى لایبزیگ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا، سزاى زیندانیكردنى بۆ كچه‌ تاوانبار سانتا ماریا و هه‌روه‌ها دایكی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى له‌ تاوانى كوشتنى وه‌رگێڕێكى ئه‌فغانى، ده‌ركرد.

تاوانباره‌كان كه‌ له‌ دۆسییه‌كه‌دا سزادراون، بریتین له‌ سانتا ماریا (18 ساڵ) كه‌ كچێكى سوورییه‌ و به‌هاوكارى دایكى به‌ناوى ئینتیسار و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به‌ناوى محه‌ممه‌د، وه‌رگێڕێكی ئه‌فغانییان به‌ناوى فه‌رهاد (30 ساڵ) كوشت.

تاوانه‌كه‌ له‌ ساڵى 2015 ئه‌نجام درا، كه‌ له‌ شوقه‌كه‌ی خۆیدا، وه‌رگێڕه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى پارچه‌ پارچه‌ كرا و له‌ناو دارستانێكدا شاردرایه‌وه‌.

به‌پێی میدیاكانى ئه‌ڵمانیا، هۆكارى تاوانه‌كه‌ دزینی پاره‌ى وه‌رگێڕه‌كه‌ بووه‌، كه‌ به‌هۆى په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ وشه‌ى نهێنى ئه‌ژمارى بانكى خۆى به‌ كچه‌ سوورییه‌كه‌ داوه‌ و دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌، توانراوه‌ 10 هه‌زار و 500 یۆرۆ له‌ بانك ڕابكێشن و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شیدا بگرن.

دادگا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ دواجار بڕیاری دا، 9 ساڵ زیندانیكردن بۆ سانتا ماریا و زیندانیكردنى تا هه‌تاییش بۆ دایكی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى، ببڕێته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك