سەرۆکی شارەوانی دوکان، ڕای گه‌یاند، بەهۆی باران بارینەوە بەشێک له شاخێکی سنووەکە ڕووخاوە، بۆیه ده‌بێت شۆفێران ئاگاداربن.
پشتیوان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی دوکان بە (باس‌نیوز) ی ڕاگەیاند: “بەهۆی بارانبارینەوە ئەمشەو بەشێک له شاخی سارا لەنزیك سێ ڕیانی دوکانی سەروو داڕماو و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ، دروست بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه تیمەکانی شارەوانی دوکان سەرقاڵی پاککردنەوە و چاككردنه‌وه‌ى ڕێگاکەن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌به‌رده‌م هاتوچۆى ئۆتۆمبێل نه‌مێنێت.
سەرۆکی شارەوانی دوکان داواشی لەهاووڵاتیان و شۆفێرانی سنوورەکە کرد، تادەتوانن هاتوچۆ لەو ڕێگایە کەم بکەنەوە لەبەر ئەوەی له‌م كاته‌دا ڕێگاکە مەترسی داڕمانی لەسەر ماوە.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی چڕى بارانى به لێزمه ڕووی له كوردستان كردووه و به‌و هۆیه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو دروست بوو.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews