كوردى

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان متمانه‌ی خۆى به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی دووپات ده‌كاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازى له‌ سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، سه‌ردانى عه‌بدولمه‌هدی كردبوو.

 

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازى له‌ یان كۆبیچ، سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد و، له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكى حكوومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ عێراق به‌ره‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.

عه‌بدولمه‌هدی، دووپاتى كرده‌وه‌، به‌هۆى ڕزگاركردنى ته‌واوى خاكى عێراق له‌ داعش و دروستكردنى دۆخێكی دیموكراسی و پێكهێنانى حكوومه‌ت به‌ به‌شدارى نوێنه‌رى هه‌موو پێكهاته‌كان و پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى، دۆخى عێراق باشتر ده‌بێت.

 

هاوكات یان كۆبیچ، ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌و حكوومه‌ته‌ هه‌یه‌ به‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنى گه‌لى عێراق، به‌ده‌ست بهێنێت.

له‌پاى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كانیشى، عادل عه‌بدولمه‌هدی دیارییه‌كى پێشكه‌ش به‌ یان كۆبیچ كرد، كه‌ گوزراشت له‌ مێژووى عێراق و سۆمه‌رییه‌كان ده‌كات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك