كوردى

بەوێنە.. بەهۆی بارانی بەخوڕەوە خانووی هاووڵاتییەک لە ڕانیە ڕووخا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە بەهۆی بارانی بەخووڕەوە خانووی هاووڵاتییەک لە گوندێکی سنووری شاری ڕانیە ڕووخا.

 

حوسێن عەبدوڵڵا گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ” لە گوندی کەوبێن-ی سەر بە شارەدێی سەرکەپکانی سنووری ڕانیە، بەهۆی بارانی بەخووڕەوە خانووی هاووڵاتیەک داڕما بەسەر دوکانەکەیدا”.

 

ڕاشیگەیاند: “تیمەکانی پۆلیس لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکە بە هانای هاوڵاتییەکەوە چوونە و کەرەستە و کەلوپەلەکانیان دەرهێناوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

 

ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و داواشی لە دانیشتووانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کرد کە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە تیمەکانیانەوە بکەن.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك