رووداو – هەولێر
بەشێک لە دانیشتووانی گوندی کۆری لە هەولێر بەهۆی نەبوونی کارەبا ناڕەزاییان دەربڕی، دانیشتوویەکی ئەو گوندەش دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە کارەبامان نییە.
ئەمڕۆ شەممە 8-12-2018، دانیشتووانی گوندی کۆری لە هەولێر، لەبەرامبەر نەبوونی کارەبا ناڕەزاییان دەربڕی.
دانیشتوویەکی گوندی کۆری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە رۆژی پێنجشەممە ( 6-12-2018)ـەوە تاوەکو ئێستا کارەبامان نییە، پەیوەندیمان بە چەند بەرپرسێکەوە کردووە هەر دەڵێن بە سەرچاو، بەڵام هیچ دیارنییە، ئێمە جگەلەوەی کارەبای نیشتمانییمان نییە کارەبای موەلیدەشمان نییە”.
بێکارەبایی کێشەی بۆ دانیشتووانی گوندی کۆری بە تایبەت منداڵان و قوتابیان دروستکردووە ئەو هاونیشتمانییەش دەڵێت، ئێمە نازانین کێشەکە لەکوێیە و کەسیش نەهاتووە سەردانمان بکات.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw