كوردى

نوێترین ڤیدیۆی بەیان عوسمان بڵاودەبێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌یان عوسمان، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و باسی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (سناپ چات) ده‌كات.

 

به‌یان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، باسی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی سناپ چات ده‌كات و نووسیویه‌تی: “سناپ چات جوانت ده‌كات”.

 

ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌، چوار ساڵه‌ هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتووه‌ و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، له‌و كاته‌شه‌وه‌ به‌شداری له‌ هیچ جۆره‌ چالاكییه‌كی هونه‌ریدا نه‌كردووه‌.

 

به‌یان عوسمان، خوشكی هه‌واڵ عوسمانه‌، ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییه‌، به‌شداری سێ زنجیره‌ دراما و چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایی كردووه‌، زیاتر به‌ كاره‌كته‌ره‌ی وه‌نه‌وشه‌ له‌ به‌شی دووه‌می زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك