كوردى

ئەمساڵ لە دەروازەی پەروێزخان 3790 تۆن کەرەستەی هاوردەکراو گەڕێندراونەتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – سلێمانی

کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی، کە لە دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، پشتە و کێلێ کاردەکات، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونیدا، لە شاری سلێمانی رێوڕەسمێکی رێکخست.

لە رێوڕەسمەکەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی شێوازی کارکردن و ئاماری چالاکییەکانی کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی خرانەڕوو. 

کۆمپانیاکە لە شەش سێکتەری جیاواز تاقیگەی تایبەت بە پشکنینی بەرهەمە هاوردەکراوەکانی هەیە. لە بوارەکانی خۆراک، بیناسازی، ڤێتێرنەری، کشتوکاڵ، سووتەمەنی و کۆنترۆڵی جۆریی پشکنین دەکەن و بەپێی ستانداردەکان کۆنترۆڵی بەرهەمە هاوردەکراوەکان دەکات.

بەپێی ئاماری کۆمپانیاکە ئەمساڵ تەنیا لە دەروازەی پەروێزخان سێ هەزار و 790 تۆن بەرهەم و کەرەستەی هاوردەکراو بەهۆی دەرنەچوونیان لە تاقیگە گەڕێندراونەتەوە.

کۆمپانیای لۆکس ئەیجنسی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت. لەسەر ئاستی عێراق یەکەم کۆمپانیایە کە لە بواری کۆنترۆڵی جۆریی کاردەکات. نزیکەی 100 کارمەندی پسپۆڕ کاری تێدادەکەن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك