كوردى

به‌رپرسێكى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د داوا ده‌كات سووریا سزاى فه‌ڕه‌نسا بدات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌رپرسێكى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د داوا ده‌كات، به‌هۆى خۆپیشاندانى “ئێله‌ك زه‌رده‌كان”ه‌وه‌، سووریا سزاى به‌رپرسانى فه‌ڕه‌نسا بدات.

 

فارس شه‌هابى، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ ڕژێمى سووریا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕای گه‌یاند: “ئه‌وه‌ى له‌ شه‌قامه‌كانى پاریس ڕوو ده‌دات، هاوشێوه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌یه‌ له‌ ساڵى 2011 له‌ حه‌له‌ب ڕوویان دا”.

داواشى له‌ حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد، سزا بخاته‌ چه‌ند سه‌ر به‌رپرسێكی فه‌ڕه‌نسى و هاوشێوه‌ى مامه‌ڵه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سووریا، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێته‌وه‌، گوتیشی: “له‌م ڕۆژه‌دا كه‌س له‌ كه‌س باشتر نییه‌”.

لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2018ـەوە هاووڵاتییانی فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی خۆپیشان دەکەن و هەموویان چاکەتێکی فسفۆرییان لەبەر کردووە.

 

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دوای بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دێتل کە بڕیاری دابوو باجی سەر سووتەمەنی بەرز بکاتەوە، بەو مەبەستەی خەڵک زۆرتر ئەو هۆکارانەی گواستنەوە بەکار بهێنن، کە دۆستی ژینگەن.

 

پۆلیسی فەرەنسا پێشتر نزیکەی 300 ئێلەگ زەردى وڵاتەکەی دەستگیر كرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 8/ 12/ 2018، دەیان هەزار هاووڵاتیی فەرەنسی دژی بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

 

هەرچەندە حکوومەت بڕیاری دابوو بڕیارەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن رابگرێت، بەڵام خۆپیشاندەران ئاستی داواکارییەکانیان بەرز بووەتەوە و ئێستا داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی وڵات دەکەن.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك