كوردى

لافاو دانیشتووانی شارەدێیەکی هەرێمی کوردستان بێ ئاوی خواردنەوە دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌ورووبه‌رى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى لافاوه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ى پرۆژه‌ى ئاوى شاره‌دێی باوه‌نوور له‌سه‌ر ڕووباری سیروان ئاو بردوویه‌تى و به‌وهۆیه‌وه‌ بۆماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك دانیشتووانى شاره‌دێكه‌ بێ ئاو ده‌بن.

 

سالار عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌ورووبه‌رى گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى سوود له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى سیروان وه‌رده‌گرێت بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان له‌ شاره‌دێی باوه‌نوور، لافاو بردوویه‌تی و به‌وهۆیه‌وه‌ دانیشتووانى شاره‌دێكه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بێ ئاوی خواردنەوە ده‌بن”.

 

گوتیشی: “داوا له‌ دانیشتووانى شاره‌دێكه‌ ده‌كه‌ین ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن چونكه‌ ئاوى ڕووبارى سیروان ئێستا قوڕاوه‌ و بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌شیاوه‌، تا ئه‌وكاته‌ى كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌بێت”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك