كوردى

خۆپیشاندانی "هێلەک زەردەکان" بەلجیکا و هۆڵەنداشی گرتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

دوای خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە فەرەنسا دژی گرانی سووتەمەنی و بەرزکردنەوەی باج، سەتان کەس بەلجیکا و هۆڵەنداش هەمان هێلەکی زەردیان پۆشی و رژانە سەر شەقامەکان.

هەرچەندە هۆڵەندا و بەلجیکا نرخی سووتەمەنیان بەرزنەکردووەتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران وەکو پشتگیری بۆ خۆپیشاندەرانی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکانیان دەکەن.

لە بەلجیکا پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا.

چوار هەفتەیە خۆپیشاندانی پڕ لە گرژی و ئاڵۆزی فەرەنسا، بەتایبەتی پاریسی پایتەختی وڵاتەکەی گرتووەوە. تاوەکو ئێستا سێ کەس کوژراون و سەتان کەسیش برینداربوون. زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

رۆژی شەممە جیاواز لە رۆژانی رابردوو، ئەمجارە خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، بەو هۆیەوە پۆلیس ناچاربوو ناوچەکە دابخات.

کێشەی هێزەکانی پۆلیس ئەوەیە خۆپیشاندانەکان هێمنانە نین، خەڵک ئاگر لە ئۆتۆمبێل بەردەدەن و باڵەخانە دەسووتێنن. پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دەداتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك