كوردى

ژمارەی خێزانە عەرەبە هاوردەکان لە ناوچە كوردنشینەكانی داقووق لە زیادبووندایە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“داعش خەڵك دەڕفێنێت و لەبەرامبەر پارە ئازادیان دەکات”

لەدوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە خێزانە عەرەبە هاوردەکان بەردەوامن لە چوونیان بەرەو ناوچە کوردنشیەکانی داقووق و بەرپرسێکی کوردیش لە ناوچەکە دەڵێ پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو خێزانانە زۆر زیاتر بێت.

 

ئازاد رۆستم، بەرپرسی كۆمیتەی داقووقی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ژمارەی هاتنەوەی خێزانە عەرەبە هاوردەكان بۆ ناوچە كوردییەكانی سنووری داقووق زیاد دەكات و لە زیادبوندایە و خەڵكی ڕەسەنی سنورەكەش لە دڵەڕاوكێدا دەژین و ترسی خەڵكەكە لەوەدایە كە گەڕانەوەی ئەو خێزانە عەرەبانە ئێستا سەرەتایەكە بۆ گەڕانەوەی خێزانە عەرەبەكانی دیكە و تەنانەت فەرماندەیەكی پۆلیسی فیدڕاڵی بە عەرەبەكانی گوتووە جارێ كوردەكان توڕەن و پەستن و كەی كوردەكان هێورببنەوە ئینجا خێزانە عەرەبەكانی تر دەهێننەوە سنوورەكە و ئەوان بە بڕیاری ئیدارەی كەركووك گەڕاونەتەوە سنوورەكە”.

 

سەبارەت بە جموجۆڵی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوورەکە ناوبراو گوتی: “تیرۆریستانی داعش زیاتر لە ناو چەمی رۆخانە لە سنووری داقووق بوونیان هەیە و بنكەكانیان لەوێیە و پاشان لەوێوە دێنە ناوچەكانی تر بۆ كوشتن و ڕفاندنی خەڵك و ئەو كەسانەی كە دیانڕفێنن لەبەرامبەر پارە ئازادیان دەكەن و لەم رۆژانەی رابردوو لە سنووری حەفتەغار كاسبكارێكیان کوشت”.

 

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داقووقیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتیی داگیر كرد و لەوكاتەوە جگە لەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەكە نالەبارە، پرۆسەیەكی چڕی تەعریب و داگیركردنی زەوی جوتیارانی كورد زیاتر لە سنووری گوندەكانی تاڵەبان و حەفتەغاری ناوچەی داقووق دەستی پێكردووە و جموجۆڵەكانی داعشیش زیادیان كردووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك