كوردى

شاندی پارتی لە سلێمانی سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – سلێمانی

رۆژی دووشەممە لە سلێمانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە، شاندێکی باڵای پارتی بۆ تاوتوێی دابەشکاری پۆستەکان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان سەردانی سلێمانی دەکات.

یەکێتی بە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سایسی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی تەواوکرد، ئێستا ئەم حیزبە گومانی لە بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمدا نییە، بەڵام دەڵێن بەشداریەکمان دەوێت کە دەستمان هەبێت لە هەموو ئەو بڕیارانەی لە چوار ساڵی ئایندەدا دەدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵدەدات چ لێرە چ لە بەغدا شەریکێکی راستەقینە بێت، یەکێتی ناتوانێت کاربکات لە چوارچێوەیەک بەرپرسیارییەتی ئایندە هەڵبگرێت ئەگەر شەریک نەبێت لە بڕیارەکان شەریک نەبێت لە زانیارییەکان، شەریک نەبێت لە جێبەجێکردنی، شەریکی راستەقینە دەبێت رەنگبداتەوە لە ئاستی پۆستە سیادییەکان لە ئاستی پۆستە خزمەتگوزارییەکان لەبواری ئابووری لەبواری وزە کە دەکاتە نەوت و کارەبا، هەروەها لەبواری ئابووری وڵات و بواری بەرگری و ئەمنی و سیاسی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە”.

بزووتنەوەی گۆڕان هەرچەندە دەڵێن بەشداریکردن و نەکردنمان لە پێکهێنانی کابینە نوێکەی حکومەتدا ئەگەرێکی کراوەیە، بەڵام بۆ هەموو پشک و پۆستێک پاکێجێکیان هەیە و ناویان لێناوە پاکێجی چاکسازی و گۆڕانکاری لە حکومەت و ئیدارەدا.

بەگوتەی ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، قسەی کۆتایی گۆڕان جڤاتی نیشتمانی دەیکات، بەڵام دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی.

ئاکۆ حاجی عەلی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند: “ئێمە دەمانەوێت ئەوەی کە خەڵک داوای دەکات ئەوە جێبەجێ بکەین، کە چاکسازییەکە شەفافیەتە دەبێت لە هەموو بوارەکانی حکومڕانیدا هەبێت، لەبواری نەوت و داهات و قوتی خەڵک، ئەمانە پاکێج و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕانن بۆ حکومەتەکە بۆئەوەی بتوانین حکومەتێکی بەهێز دروستبکەین کە حکومەتی هاونیشتمانی بێت، ئێمە دەسەڵاتێکمان دەوێت حکومەتی شەراکەت بێت”.

کۆتاییەکانی ساڵی 2018 بۆ حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی پڕ لە کۆبوونەوە و کێشمە کێشمی سیاسی دەبێت، بەڵام ئەوەی خەڵک چاوی لەسەریەتی ئەنجامەکەیەتی کە کۆبوونەوەکان چ حکومەت و دەسەڵاتێک دەچنێتەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك