كوردى

لە هەڵەبجە پرسە بۆ رەحیمی زەبیحی دادەنرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وابڕیارە سبەی یەکشەممە ، لەلایەن کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، هونەرمەندان و نوسەرانی شاری هەڵەبجە ، پرسە بۆ کۆچی دوایی سینەماکاری کورد ، رەحیمی زەبیحی دابنرێت.

 

لوقمان عەبدولقادر ، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:”وەک هاوخەمییەک بۆ کۆچی دوایی سینەماکاری کورد رەحیمی زەبیحی ، بڕیارمانداوە سبەی یەکشەممە ۹/۱۲/۲۰۱۸ کاتژمێر( ٢ )ی پاشنیوەڕۆ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی هاوخەمی ئەنجامبدەین”.

 

ڕوونیشی کردەوە: ” ڕەحیمی زەبیحی کەسێکی نەتەوەیی بوو، بۆماوەیەکی زۆر لەگەڵ کۆمەڵەکەماندا پەیوەندی هەبووە، لە هەڵەبجە ماوەوەتەوە و دوو فیڵمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کارەساتی هەڵەبجە بەرهەم هێناوە ، بۆیە بۆ لەدەستدانی هاوخەمییەک دەردەبڕین”.

 

رەحیمی زەبیحی، سینەماکار و دەرھێنەرێکی ناوداری کوردە و چەندین کاری دەرھێنانی ھەبووە، درەنگانی شەوی هەینی 7/12/2018، ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر رێگای نیزەڕۆی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگەڕا و دواتریش ئاگری تێبەر بووە.بەو هۆیشەوە ئەو سینەماکارەی کورد و برایەکی گیانیان لەدەست دا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك