كوردى

پەرلەمانتارێك: تا ڕێککەوتنی سیاسی نەکرێت پەرلەمان کۆنابێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“هیچ کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشکەش نەکراوە”

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، تا ڕێککەوتنی سیاسی لە نیوان لایەنەکاندا نەکرێت، پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە.

 
بەهمەن كاكه‌ عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بەیەک پاکێج دەبن، ئەگەریش هەیە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەست پێ بکاتەوە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا، كه‌ ئەگەر ڕێککەوتن لە نێوان لایەنە سیاسییه‌كاندا کرا، ئەوا دانیشتنی پەرلەمان دەست پێ دەکات.

 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی: “هێشتا دیار نییە سەرۆکایەتی پەرلەمان بە کام لایەن دەدرێت، تا ئێستاش کاندیدی بۆ ئەو پۆستە دیار نییە و کەسیش کاندیدی پێشکەش نەکردووە، چونکە لە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و ڕێککەوتن دەردەکەوێت بە کام لایەن دەدرێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك