كوردى

رووداو لە موسڵ؛ لافاو زیانی بە کەمپی ئاوارەکان گەیاندووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – موسڵ 

لافاو كه‌مپی ئاوارەکانی موسڵی گرتووەتەوە و هیچی بۆ ئاوارەکان نەهێشتووەتەوە، جلوبه‌رگ و سۆپا و به‌تانی و نه‌تانه‌ت خواردنه‌ وشكه‌كانیشیان تێکچووە. 

به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ هاوكاری به‌په‌له‌ بگه‌یێنێت به‌ ئاواره‌كان.ئاوارەکان دەڵێن، دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و نایانەوێت لەنێو ئەم بارودۆخەدا بژین، بەڵام ئاسایش نییە.  

ساڵح به‌رجس، ئاوارەی یەکێک لە کەمپەکانی موسڵە، خۆی دوو ژنی هه‌یه‌ و كوڕه‌كه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌، له‌نێو چوار خێوه‌تدا ده‌ژین. بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ چۆن له‌نێو ئه‌م قوڕ و لیته‌یه‌دا شوێنێكی باش و خواردنێكی گه‌رم بۆ 18 كه‌س له‌ خانه‌واده‌كه‌ی دابین بكات.

ساڵح ده‌یه‌وێت بگەڕێته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاری بكات و دەڵێت: “ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆم و له‌نێو خێوه‌تگە نه‌مێنمه‌وه‌ ، داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه‌ شوێنی خۆمان، من یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه‌ ماڵباته‌كه‌م 18 كه‌سن، نه‌مووچه‌م هه‌یه‌ و نه‌هیچ شتێك”.

به‌شێك له‌ ئاواره‌كان به‌یه‌كجاری كه‌مپه‌كانیان جێهێشت و روویان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر جێگەیان كردنه‌وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ ماون هیچ شوێنێكیان نییه‌ بۆ بچن.

خدر حوسێن ئاوارەیەکی دیکەیە و نیشتەجێی یەکێک لە کەمپەکانی موسڵە، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی خۆی و دوو ساڵه‌ كوڕێكی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌گومانی په‌یوه‌ندی بوونی به‌داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه‌،‌ بۆیه‌ ئه‌م ناچاره‌ ژیانی نێو كه‌مپ هه‌ڵبژێرێت.

خدر حوسێن، ئاواره‌ی موسڵ دەڵێت: “با ئه‌و بابه‌تی داعشه‌ كۆتایی پێبێت، ئێستا پێویسته‌ دادپه‌روه‌ربن به‌رامبه‌رمان، رێزمان لێ بگیردرێت، رێز له‌ مافی مرۆڤ بگرن به‌و شێوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ شوێنه‌كانمان، ئێستا من كوڕه‌كه‌م به‌ندكراوه،‌ سوێند به‌خوا ئه‌و نه ‌داعش بوو نه‌ په‌یوه‌ندیشی به‌داعشه‌وه‌ هه‌بوو”.

به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌كه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی عێراق كردوه‌ هاوكاری به‌په‌له‌ بگه‌یه‌نێتە ئاواره‌كان، پێشنیازیشیان خستووەته‌ به‌رده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

ئه‌حمه‌د عوبێد، بەڕێوەبه‌ری شارۆچکەی نه‌مروود دەڵێت: “ئه‌و هاوكاریانه‌ی دێن پێداویستی هاووڵاتیان پڕناكاته‌وه‌، بۆیه‌ جارێكی دیكه‌ داوا له‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌موو رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌و ئاوارانه‌ بكه‌ن، ئه‌و خه‌رجیه‌یی كه‌ خه‌رجده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان رێكخراوه‌كان ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی كاش بدرێت به‌و خێزانانه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری نموونه‌یی ده‌بوو”.

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، دوو ملیۆن و 400 هەزار كه‌س له‌ عێراق ئاوارەن، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییەکانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ 95%ـی ئاواره‌كانی عێراق له‌ تووندوتیژی هه‌ڵاتوون و ئاماده‌كاریش نه‌كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك