كوردى

ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا دواى 15 ساڵ له‌داخستنى بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌كرێته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدی، بڕیارى دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ ناوچه‌ى سه‌وز له‌ به‌غدا كه‌ زۆرینه‌ى باره‌گا حكوومی و باڵیۆزخانه‌كانى تێدایه‌، بكاته‌وه‌.

 

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڕیارى دا جاده‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز له‌ به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و وه‌ك ئه‌زموونێك له‌ ڕۆژى دووشه‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ بكاته‌وه‌.

 

ئه‌میندارێتى گشتیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ په‌یجی فه‌رمى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه‌: “سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاری دا به‌هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕان به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ به‌سه‌ر داعش، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جاده‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز بكرێته‌وه‌”.

له‌ ماوه‌ى ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخى ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت و دواتر بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

 

ناوچه‌ى سه‌وز كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى 10 كم2 ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا، به‌هۆى دۆخى ئه‌منییه‌وه‌ له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه‌ داخراوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك