كوردى

پشکی کورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دەکرێتە لە 14%

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

گفتوگۆی نێوان حکومەت و پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 پێیناوەتە قۆناخی ھەموارکردن، دەستەواژەی پارێزگاکان گۆڕدراوە بە ھەرێمی کوردستان و پشکی ھەرێمی کوردستانیش بۆ لە 14% زیادکراوە، بەڵام ھێشتا ھەوڵی ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی بۆ گەڕانەوەی پشکی لە 17% بەردەوامە. 

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت “هەواڵی زۆرباش بەڕێوەیە، بەڕێژەیەکی باش ئەو تێبینی و داواکارییانەی کە ھەمان بوون و پێوست بوو دەستکاریبکرێن، چاککراون. پشکی ھەرێمی کوردستانیش بەھێچ شێوەیەک لە 12.7% نامێنێ. جگەلەوەش ھەوڵی جێکردنەوەی داواکارییەکانی ئێمە دەکرێت سەبارەت بە پێشمەرگە و شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی”.

سوننە و نوێنەرانی پارێزگاکانی خوارووی عێراق ناڕازین لە پڕۆژەیاسای بودجە، ھێشتا داواکارییەکانیان لەنێوان پەرلەمان و حکومەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێن؛ سوننەکان داوای 
زیادکردنی بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان دەکەن. بەشێکی شیعەکانیش داوای دامەزراندن، ھەلیکار و جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خوارووی عێراق دەکەن. 

عەدنان ئەسەدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆ نی بونیاد دەڵێت “حکومەتی ئێستا بۆچوون و بەرنامەی جیاوازی حوکمڕانی ھەیە،؛ واتە لەگەڵ حکومەتی پێشوو جیاوازە. حکومەتی ئێستا جێپەنجەی خۆی لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکھێنراوە، دیاریدەکات. ئەوەش بۆ چەسپاندنی بودجە و خستنەسەر سکەی کاروبارەکانی بودجە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە نەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و چەند مانگێکی دیکە دوانەکەوێت”.  

لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق، خەرجییەکان بە 132 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون، داھاتیش بە 105 تریلیۆن دینار، واتە کورتھێنان کراوە بە زیاتر لە 27 تریلیۆن دینار، نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە 56 دۆلار خەمڵێنراوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك