كوردى

لە چین بچووکترین ئامێری پەیسمەیکەری لێدانەکانی دڵ بەرهەمدەهێندرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

لە چین بچووکترین ئامێری پەیسمەیکەری لێدانەکانی دڵ بەرهەمدەهێندرێت، دەزگای خۆراک و دەرمانی چینی دەڵێ، ئامێرەکە بەبێ وایەر و بە پرۆسەیەکی بەبێ برین و نەشتەرگەری لە دڵ دەچێندرێت. 

ئامێرەکە بەبچووکترین ئامێری پەیسمەیکەری دڵ دادەندرێت و ناوی مایکرایە، قەبارەکەی هێندەی کەپسولێکە و کێشی 1.7 گرامە، وەکو شێوازە کۆنەکان نییە، کە وایەرییان تێدا بەکاردەهات بۆ بەستنەوەیان بە دڵ لەڕێگەی لوولە خوێنبەرەکان.
 
زی لوجیا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرهێنەری پەیسمەیکەرە نوێیەکە دەڵێت: “مایکرا هیچ وایەرێكی پێوە نەبەستراوە، بۆیە هیچ برینێكی پێوە نابێت، نەخۆش هەست بە هیچ شتێك ناکات لەناوەوە، بەبێدەنگی کاردەکات، دووەم نەبوونی هیچ ئامێرێك دەرهاوێشتەکانی کەمدەکاتەوە بەڕێژەی 61%، سێییەم پرۆسەکە هیچ نەشتەرگەرییەکی تێدا ناکرێت، بۆیە لە کاژێرێکدا بەڕێوەدەچێت و نەخۆشەکە هۆشی دەبێت لەماوەی تەواوی پرۆسەکەدا.”

چاندنەکە ئامێرە بچووکەکەی مایکرا لەنێو دڵ دەچێنێت لەڕێگەی کازیتەرێكەوە، کە دەخرێتە نێو خوێنهێنەرەکانەوە، دوای ئەوەی جێگیر کرا، پەیسمەیکەرەکە بە ماسولکەکانی خوارەوەی دڵ دەبەسترێت و هەست بە هەموو لێدانە ناتەواوەکانی دڵ دەکات. قەبارەی پاترییەکەی بۆماوەی 12 ساڵ دەمێنێتەوە. 

ئێستا لە ئەمریکا و ئەوروپا زیاتر لە 28 هەزار کەس چاندنی ئامێرەکەیان بۆ کراوە. دەزگای خۆراک و دەرمانی چینیش دەڵێت، دەبێت خێرا ئامێرەکە بەردەستبخرێت. 

دەزگای خۆراک و دەرمانی چینی ئامێرە نوێیە بچووکەکەی زیادکردنی لێدانەکانی دڵی بۆ بەکارهێنان پەسەندکردووە، ئێستا ئامێرەکە دەتواندرێت بەبێ نەشتەرگەری بچێندرێت و پاتریەکەی بۆماوەی 10-12 ساڵ خۆی دەکرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك