رووداو – هەولێر
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له توویتێكیدا باس له خۆپیشاندانى هێله‌ك زه‌رده‌كانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌شڵێت خه‌ڵكى پاریس درووشمی “تره‌مپ-مان ده‌وێت” دووباره دەکەنەوە.
له توویته‌كه‌یدا وه‌ك ئاماژه‌دان به رێككه‌وتنى پاریس كه ساڵى 2015 بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا واژۆکرا، تره‌مپ نووسیوویه‌تى “رێككه‌وتنى پاریس زۆر باش نییه بۆ پاریس. ئێستا خۆپیشاندان و پشێوى له هه‌موو فه‌ره‌نسادا هەیە. خه‌ڵك نایانه‌وێت بڕێكى زۆر پاره بده‌ن، به زۆری بۆ وڵاتانى جیهانى سێهه‌م (كه به شێوه‌یه‌كى گوماناوی خه‌رجده‌كرێن) بۆئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه ژینگه بپارێزن. ئەوان درووشمی (تره‌مپمان ده‌وێت)یان ده‌گوت. خۆشه‌ویستى بۆ فه‌ره‌نسا”.
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت “شەو و رۆژێکی زۆر خەمگین لە پاریس. پێموایە ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەو رێککەوتنی پاریس بهێنرێت کە زۆر بێمانایە و یەکجار گران دەکەوێ لەسەر وڵاتان، پارەکەش بگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵک و باج کەمبکرێتەوە”.
توویتەکانى تره‌مپ له كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوودا ره‌خنه‌یه‌كى زۆر له دۆناڵد تره‌مپ گیرا سه‌باره‌ت به كشاندنه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى پاریس بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وڵاته‌كانى بهههمهێنهرى گازى دوانه ئۆكسیدى كاربۆن له جیهاندا.
ماوه‌ى سێ هه‌فته‌شه له پاریس دژى زیادكردنى باج و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك رۆژانه له پاریسى پایته‌خت به هێلهكى زه‌رده‌وه خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن و داواى گۆڕینى سیسته‌مى باج ده‌كه‌ن.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw