كوردى

ماكگۆرك: شەڕی داعش تەواو نەبووە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتێكدا حكوومەتی عێراق ئاهەنگی بەبۆنەی یەكەم ساڵیادی كۆتاییهێنان بەداگیركاری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەگێڕا، بریت ماكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند كە هێشتا شەڕی داعش تەواو نەبووە و بەردەوامە.

ماكگۆرك رایگەیاند هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر داعشدا بەدەست هێنا، بەڵام هێشتا ئەو شەڕە بەردەوامە. ئاماژەشی بەوە دا كە وڵاتەكەی راهێنان بەهێزە ئەمنیەكانی عێراق دەكات بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەكە.

نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی تەلەڤزیۆنی (ئەلحورە)، ئەوەشی راگەیاند كە لە ساتی ئێستەدا پێویستە كار لەسەر ئەوە بكرێت جارێكی تر داعش نەگەڕێتەوە.

هەروەها رایگەیاند كە شەڕی داعش بەردەوامە و پێویستە یەكلایی بكرێتەوە، ئێستەش لەگەڵ هێزە عێراقییەكاندا كار دەكەن بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن داعش لە سنوورەكانەوە دزە بكەنەوە نێو خاكی عێراق.

 

لە كۆتایی ساڵی رابردوودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو سەركەوتنی هێزەكانی وڵاتەكەی بەسەر داعشدا راگەیاند، لە كاتێكدا داعش ئەوسا و ئێستەش لە زۆر ناوچەی عێراقدا چالاكیان ماوە و بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستیەكانیان.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك