كوردى

بەڤیدیۆ.. عادل هەورامی كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

عادل هەورامی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (شنەی شەماڵ) بڵاو كردەوە.

 

زانا حەمە غەریب، تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە و مەریوان حەمەخورشید، ئاوازی بۆ داناوە، هەروەها ئارام سەردار كاری میوزیك و وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.

 

عادل هەورامی، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی 2018ـە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، چەند مانگێك لە نێو جێگەدا كەوت و هیچ بەرهەمێكی نوێی هونەری بڵاو نەكردەوە، هەروەها بەشداریشی لە هیچ ئاهەنگ و بەرنامەیەكی تەلەفیزۆنیدا نەكردووە.

 

عادل هەورامی، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، هەروەها چەندین كۆنسێرتی لە شارە جیاوازەكانی كوردستان ئەنجام داوە، جگە لە كاری هونەری، كاری بازرگانیش دەكات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك